رژێمی داگیرکەر ڕۆژنامەنووسێکی دیکە دەستبەسەر دەکات: ئێستا ٤٩ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدان

لە هێرشی شەوانەدا لە کەناری ڕۆژئاوا ٣ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە و ٣ فەلەستینی دەستبەسەر کران. لە ناحیەی بەیت عومەر لە ئەلخەلیل، ڕۆژنامەنووسی گەنج فەرەح ئەبو عەیاش لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر ماڵەکەی بە دیل گیرا.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دراون، ٣ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵێکە و ٣ کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون. ژنە ڕۆژنامەنووسێکی گەنج لە شارۆچکەی بەیت عومەر لە باکووری شاری ئەلخەلیل بە دیل گیرا.
لە هێرشێکی شەوانەدا بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی ئەلعامەری لە شاری ئەلبیرە، یەکەیەکی لەبەرگی خەڵکی مەدەنی دزەیان کردە ناو کەمپەکە و دواتر بە زرێپۆش گەمارۆیان دا. لە ئەنجامی تەقەی تفەنگەکەدا ٢ گەنج و منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان بریندار بوون.
مانگی سووری فەلەستین بڵاویکردەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگری لە تیمە پزیشکییەکان کراوە کە بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و دواتر بریندارەکان چۆڵکراون.
لە میانی هێرشەکەدا چەند ماڵێک کرانە ئامانج و پشکنینیان بۆ کراوە و دوای گەڕان و پشکنینەکان ٣ گەنج دەستبەسەر کران.
لە هێرشێکی جیادا لە ناحیەی بەیت عومەری سەر بە ئەلخەلیل، فەرەح ئەبو عەیاش ڕۆژنامەنووسی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیەوە دەستبەسەر کرا.
محەممەد ئەبو عەیاش باوکی فەرەح ڕایگەیاندووە کە ماڵەکەیان بە تەواوی تاڵان کراوە و کچەکەی بەبێ هیچ پاساوێک بردراوە.
فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە لە پەرەسەندن. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی ئەسیرەکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تا ئێستا ١٩٤ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پێش بارەگای بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەر لە ناوچەی "کیریا" لە شاری تەلئەبیب داگیرکراو خۆپیشاندان بە داوای ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەچوو.
لە هەرێمەکانی خەیبەر پەختونخوا و بەلوچستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری گوانگژوای پایتەختی هەرێمی گوانگدۆنگای وڵاتی چین لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی سەهیۆنی بەندکراوێکی دیکەی غەززەیی لە ناوەندێکی لێپرسینەوە شەهید کرد